- 3 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
30 - شەوال - 1444 کۆچی
20 - 05 - 2023 زایینی
10:42 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://ns2.nasser-alyamani.org/showthread.php?p=417001
_________
ڕیسوا بوونی ساختەکاری لە شانشین..
هیچ پەرستراوێک نیە تەنها اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە؛ ئەوانیش پیلان دەگێڕن و اللە ش پیلان دەگێڕێت وە اللە چاکترینی پیلان گێڕەکانە..
وە دەڵێم: جا سەیری ڕیسوا بوونی ساختەکاریەکە بکەن لە شانشینی عەرەبی سعودیە لە لوتکەی کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیە عەجەمیەکان لەبەرئەوەی پەلەیان کرد لە دابەزاندنی ساختەکاریەکە تا خەڵکی جیهان شک و گومان لە دواکەوتنی پەخشی ڕاستەوخۆی لوتکەکە نەکەن، پاشانیش کارەساتە گەورەکە لەسەر خۆیان ڕوویدا کە سەرەتا لە کۆتایی وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی دەستی پێکرد تا سەرەتای وتارەکەی شای شانشینی ئوردنی هاشمی، جا دواتر شتێکی سەیرو سەمەرە دەبینن! جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، سوێند بە اللە لەدوای ئەم ڕیسوا بوونە هیچی تر نیە تەنها سەیحە نەبێت.
وە لەبەرئەوەی ڤیدیۆی لوتکەکە چەند کاتژمێرێکە بۆیە تەنها گرتەکەی لێ دەبڕین و دەیخەینەڕوو؛ کە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی سەلمێندراوە لەسەر خستنە ناوەوەی ساختەکاریەکە لە لوتکەی کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان ڕاستەوخۆ لەسەر هەوا، وە دوورەو زۆر دوورە، جا دواتر هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتووی فامدیدە بە دڵنیاییەوە دەزانێت مەحاڵە ئەم هەڵانە لە لوتکەی کۆبوونەوەی گشتی (سەرکردەکانی) عەرەبی ڕووبدات لەسەر ئاستی سەرکردە عەرەبەکان و (ئامادەبوونی) میوان سەرکردەی ئۆکڕانی (ڤلادیمیر زیلینیسکی)، وە هەروەک شاعیری عەرەبی دەڵێت: "ئەی هاوڕێیانم حسابی ئەمەمان نەکردبوو"
جا دەبینن ئەمە بۆمبێکی قەبارە قورسە!
دواتریش هەڵدەستین بە دابەزاندنی ئەم گرتەیەی کە تێبینی ئەوەیان نەکردووە ڕیسوا دەبن تەنها لەدوای ئەوەی پەخشە ڕاستەوخۆیەکە تەواو بوو، جا تەورەکە بەر سەر کەوت، جا ساختەکاریەکە ئاشکرابوو جا هەڵەکان لە کۆتایی وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانیا ڕوویدا، جا وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی تێکەڵ بە بڕگەی ڤیدیۆی بچوکی محمد بن سەلمان بوو (کە لە یەک ساتدا سەرکردەی ئۆکڕانی و محمد بن سەلمان لەسەر هەوا ڕاستەوخۆ وتار دەدەن!) بەهەمان شێوە محمد بن سەلمان مۆڵەت بە سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا دەدات بۆ پێشکەش کردنی وتەکەی هەرچەندە وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی هێشتا بەردەوامە! پاشان برای (التشادی) بە زمانی عەرەبی قسە دەکات کە بریتیە لە سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا هەرچەندە وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی لەگەڵ ئەوکەسەی وەریدەگێڕێت هێشتا بەردەوامە! جا دەنگە ساختەکراوو دۆبڵاژکراوەکە تێکەڵ بە دەنگەکەی محمد بن سەلمان دەبن کە مۆڵەت بە وتەکەی فڵان دەدات هەرچەندە فڵانە کەس دەستی بە وتارەکەی کردووە، پاشان مۆڵەتەکە لە محمد بن سەلمانەوە دێت لە کاتی قسەکردنی ئەو کەسەی مۆڵەتی قسەکردنی پێدەدات! جا سوێند بە اللە وتاللە وباللەی گەورە ناکرێت ئەم هەڵانە ڕووبدەن لەسەر ئەرزی واقع جا ڕاستەوخۆ بێت لەسەر هەوا یان ناڕاستەوخۆ، جا ئەمە مەحاڵە بە عەقڵ و مەنتق وێنەی ئەم هەڵە گەورانە ڕووبدەن؛ بەڵکو هەڵەکە لە پارچە کۆکراوە ساختەکراوەکانەوە بوو؛ جا ساختەکاریەکە بە شێوەیەکی ڕیسوایی لە شانشینی عەرەبی سعودیە وە لەسەر ئاستی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی سەرکردەکانی عەرەب ئاشکرابوو، اللە هیدایەتیان بدات یان پشتیان بشکێنێت ئەو دەزانێت بەوەی لە ناخی هەموو یەکێکیاندا هەیە، جا کەس هەست بە دڵنیایی ناکات لە پیلانەکەی اللە تەنها گەلی دۆڕاوان نەبن.
ئایا لە پیلانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ناترسن؟! جا لە ڕاستیدا ئێوە هەستان بە دڵنیایی کردووە لە پیلانەکەی و ڕای سەرکردەی ئۆکڕانیشتان لە لوتکەکە ئامادە کرد نەک لەبەر خۆشەویستی ئەو؛ بەڵکو هەموو ئامانجەکەتان ئەوە بوو گەلەکانتان بڕوا بە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی نەکەن، پاشانیش اللە ئاشکرا بوونی ساختەکاریەکەی بە شێوەیەکی ڕیسوا بوون لەسەر خاوەن مردووی کلینیکی محمد بن سەلمان هەڵبژارد کە سەرەتا لە کۆتایی وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی دەستی پێکرد (جا خۆتان ڕیسوا بوونەکەتان لەسەرخۆتان پێویست کرد) لەبەرئەوەی پیلانی تاوان و خراپە تهنها بهسهر ئهوانهدا دهشکێتهوه که نهخشهی بۆ دهکێشن، لەبەرئەوەی هەموو وتارەکانی لوتکەکە هەماهەنگەو بە ڕێکوپێکی لەگەڵ ساختەکاری دەنگ و وێنەکەی محمد بن سەلمان ڕێکخرا بوو تەنها لە نزیکی کۆتایی وتارەکەی سەرکردەی ئۆکڕانی نەبێت هەرچەندە ئەو وتارەکەشی کۆتایی پێهێنا پاشان دەنگەکەی ئەوو دەنگی وەرگێڕەکە بەردەوام بوو! لەپاش ئەمە محمد بن سەلمان لە بڕگەی وتارێکی کورتی بێدەنگ دەرکەوت پاشان لەناکاو محمد بن سەلمان دەرکەوت و مۆڵەتی پێشکەش کردنی وتەی بە سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا دا هەرچەندە وتارەکەی سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا لە ساختەکاریەکە پێش کەوت بەر لەوەی محمد بن سەلمان مۆڵەتی پێبدات! جا مۆڵەت دانەکە لە میانەی وتارەکەی سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا هات؛ جا کێشەکە لە ساختەکاریەکە بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی شای ئوردن پێشکەوت بۆ پێشکەش کردنی وتەکەی، پاشانیش ساختەکاریەکەی شازادە محمد بن سەلمان بە دواکەوتوویی هات لە ساختەکردنەکە لەدوای ئەوەی شای ئوردنی دەستی کرد بە پێشکەش کردنی وتەکەی،
جا چۆن وتارەکە پێش دەکەوێت بەرلەوەی مۆڵەتی وتاردان بدرێت؟! جا ئەمە عەقڵ و مەنتق قبوڵی ناکات لەسەر ئەرزی واقع ڕووبدات؛ لەبەرئەوەی مەنتقی نیە شای ئوردنی دەست بە پێشکەش کردنی وتارەکەی بکات پاشانیش مۆڵەتی پێبدات بە وتاردان هەرچەندە دەستی کردبوو بە پێشکەش کردنی وتارەکەی! جا بە دواکەوتوویی هات لە ساختەکاریەکە (هەمان ئەوەی لەگەڵ سەرکردەی یەکێتی ئەفریقا ڕوویدا).
وە بەهەمان شێوە لە نێوانیان چەند گرتەیەک هەبوون کە لە شوێنی ساختەکاریەکە دانەنرابوون؛ بەڵکو پێشوەختە لە ساختەکاریەکە دانرا جا دەنگەکان بەسەر یەک دەکەوتن بەهۆی کەموکوڕی لە ساختەکاریەکە کە تا نزیکەی بیست خولەک بەردەوام بوو لەکاتێکدا هەستیان پێ نەدەکرد تەنها لەدوای ئەوەی وتارەکانی لوتکەی سەرکردە عەرەبەکان بڵاوبوویەوە لەسەر ئاستی کۆمکاری عەرەبی گوایە ئەمە لەسەر هەوایە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، جا دەمامکەکان کەوتنە خوارەوە، ساختەکاریەکەش شکستی هێنا لە شانشین بەهۆی کەموکوڕی لە ساختەکاریەکە کە تا نزیکەی بیست خولەک بەردەوام بوو.
جا لەبەرچی خۆتان خستە ناو ئەم شەرمەزاریە گەورەیەوە؟! وە دەشزانم ناکرێت ئەم هەڵەیە لەسەر ئەرزی واقع ڕووبدات؛ بەڵکو کەموکوڕیەکە لە شێوازی ڕێکخستنی ساختەکاری مردووە کلینیکیەکە (شازادە محمد بن سەلمان) ڕوویدا جا وتارەکانی لوتکەکە تێکەڵاوی یەکتر بوو تا نزیکەی بیست خولەک، بەڵام بوو بە بۆمبێکی جیهانی قەبارە قورسی ڕیسواکەر بۆ ساختەکاریەکە،
جا لەدوای ئەم ڕیسواییە چ ڕیسواییێکی تر هەیە جگە لە سەیحەیەک نەبێت لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە؟ ئایا ناترسن و خۆتان ناپارێزن لە پیلانەکەی اللە ی خێراترینی ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن؟! جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن.
بەهەرحاڵ، جا لەڕاستیدا تەواوی ڤیدۆی لوتکەکە لەلامان هەڵگیراوە هەرگیزیش ناتوانن بیسڕنەوە؛ جا بە ڕاستی زۆرێک لە خەڵکی بەسەریدا ئاگادار بوون وە ئەگەر هەڵسان بە سڕینەوەی ئەوا ئەمەیان زیاتر دەبێتە بەڵگە هەروەک پیاوێکی ژیری دانا وتویەتی: "بەم شێوەیە وێرانەو بەم شێوەیەش وێران".
جا ئێستا تەنها هەڵدەستین بە دابەزاندنی بەڵگەی لێدانی گورزە کوشندەکە (تەنها هەڵە ڕیسوا کەرەکان و بەڵگە یەکلاکەرەوە سەلمێندراوەکە لەسەر هەبوونی ساختەکاریەکە لە لوتکەی کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان)
بەڵام ڕێگام پێدەن بڵێم هەر بەڕاستی ئەمە بۆمبێکی قەبارە قورسە.
وە ئەمەی خوارەوە گرتەیەکە لە ڤیدیۆکەی لوتکەی کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان پاشان لە کەناڵی فەرمی سعودیە وەرگیراوە؛ جا هەموو کەناڵەکان وێنەیان نەگرتووە تەنها لە کەناڵی سعودیە نەبێت هەرچەندە ئەوان پەیامنێری چوارسەد کەناڵیشیان ئامادە کردبوو بۆ ڕووماڵکردنی چاڵاکیەکانی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی، بەڵام تا ئەوکاتەی ساختەکاریەکە تەواو بوو نەیانهێشت کەس وتارەکان وێنەبگرێت تەنها کەناڵی فەرمی شمشێرو دارخورمای سعودی نەبێت، هەرچی کەناڵە عەرەبیەکان و جگە لەوانیش بوون ئەوا لە کەناڵی سعودیەوە وێنەیان دەگرت.
بەهەرحاڵ، ئێستاش واز لەوانە دەهێنین کە بەدوای ڕێگای حەقی لای اللە دەگەڕێن تا سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیە بکەن کە کەموکوڕیەکەی تێدا ڕووداوە لە لوتکە ساختەکاریەکە، وە لەدوای ئەم ڕیسوا بوونە هیچی تر نیە تەنها سەیحە نەبێت؛ جا وریاو ئاگاداری پیلانی ئەم اللە یە تاک و تەنها زاڵە بن کە هەست بە دڵنیایی دەکەن لە پیلانەکەی جا ئێوە هاوتای اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان نین، بەڵکو اللە تەنها دەیەوێت بەڵگە بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ بکات کە ئێوە سوکایەتی بە عەقڵەکانیان دەکەن ئەمەش بۆ ئەوەی پاساویان نەبێت ئەگەر اللە لەناویان ببات لەدوای ئەوەی بۆیان ڕوون بوویەوە حەق و ڕاستیەکە لەگەڵ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیە.
وە بەداخەوەم لەسەر درێژکردنەوەی (بەیانەکە) بۆ ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن لەبەرئەوەی تامەزرۆی ئەوەن گرتە ساختەکراوەکە ببینن، جا مژدەتان لێبێت ئەمە گرتەکەیە:
https://youtu.be/Gphd_N7mgY4
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوتی هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
________________